فەیاز: حكومەتی سەرۆك وەزیران حكومەتێكی خزمەتی نیشتمانییە 

سیاسی
  • 4-04-2024, 19:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، تەئكیدیكردەوە: كە حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران حكومەتێكی خزمەتی نیشتمانییە، و هەمووان تێبینی زیادبوونی گەشبینی و متمانەی خەڵك دەكەن.
    حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە چاودێری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز، ئەمڕۆ پێنجشەممە، چالاكییەكانی كۆنفرانسی عەشایەری “العشيرة حشد وذخيرة ” لە پارێزگای زیقار دەستیپێكرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆنفرانسەكەدا كەسایەتییە فەرمی و جەماوەرییەكان و پیاوانی ئایینی و فەرماندە ئەمنییەكان و فەرماندەكانی حەشدی شەعبی  ئامادەبوون.
    ئاشكراشیكرد: كۆنفرانسەكە بۆ چەسپاندنی ئەو پەیوەندییە گەورانەیە كە حەشدی شەعبی بە شێخەكانی عەشایرەوە دەبەستێتەوە و بیرهێنانەوەی بوونی گەورەیان لە كێشانی وێنەی سەركەوتن بەسەر چەتەكانی تیرۆریستی داعش و وەڵامدانەوەیان بۆ فەتوای مەرجەعیەتی باڵای ئایینی.
    سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە وتارەكەیدا لە میانەی كۆنفرانسەكەدا تەئكیدیكردەوە: خێڵەكانی عێراق یەكەم كەس بوون كە وەڵامی فەتوای مەرجەعیەتی باڵای ئایینییان دایەوە، كە واقیعی لە شكستەوە گۆڕی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و پێشكەوتن، و وتیشی: عێراق بە شانازی و گەرمی و گوڕیەوە زاڵبوو بەسەر سەردەمی تاریكدا كە خەڵكی ئەم وڵاتە خاوەنی بوون و فەتوای مەرجەعیەت پڕشنگدار بوو.
    راشیگەیاند:  حەشدی شەعبی گەرەنتی مانەوە و سەروەری و شانازی و سیستەمی دەستووری عێراقن، و وتیشی: حەشدی شەعبی پارێزەری دەستوور و ئەو سیستەمە سیاسییەن كە لە دەستوورەوە سەرچاوەی گرتووە، ئێمە سەرهەڵدانی دیكتاتۆرێكی نوێ قبوڵ ناكەین.
    سەبارەت بە كار و دەستكەوتەكانی حكومەت، فەیاز تەئكیدیكردەوە: كە حكومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران حكومەتێكی خزمەتی نیشتمانییە، و هەمووان تێبینی زیادبوونی گەشبینی و متمانەی خەڵك دەكەن.