بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند: دەستەی حەشدی شەعبی توانی 3 داعش لە باكووری بەغداد دەستگیر بكات.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و ئینزباتی دەستەی حەشدی شەعبی، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە و ئاسایشی خۆپارێزییەوە، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە باكوری بەغدای پایتەخت ئەنجامدا،و توانیان سێ ئەندامی باندە تیرۆریستییەكانی داعش دەستگیر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەست گیرا بەسەر چەندین چەك و نارنجۆك و كەرەستە و مۆبایل، و هەروەها ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر ئەو كەسانە گیراوەتەبەر كە دەستگیركراون بۆ تەواوكردنی پەیپەری لێكۆڵینەوەكانیان و ڕەوانەكردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.