بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دەستپێكردنی كارەكانی پڕۆژەی ئاوەڕۆی ئەبوغرێبی ڕاگەیاند.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەستی بە كارەكانی پڕۆژەی ئاوەڕۆی ئەبوغرێب كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە: پڕۆژەكە بەشێكە لە پاكێجێكی پڕۆژەی ستراتیژی بۆ چارەسەركردنی ئاوەڕۆی پارێزگای بەغداد.