بەغدا - INA - نور زەیدی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیمی ڕاگەیاندنی حكومی ڕایگەیاند كە پڕۆژەكانی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی زیقار دەگاتە ٢٥٠ پڕۆژە، ئاماژەی بەوەشكرد كە ٧ كەرتیان لەخۆگرتووە.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی تیمی ڕاگەیاندنی حكومی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA ) ی ڕاگەیاند: پڕۆژەكانی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاری زیقار بە گرنگترین پڕۆژەكان دادەنرێت لە مێژووی پارێزگاكەدا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، بەو پێیەی جێبەجێ دەكرێن بۆ یەكەمجار بەم ژمارەیە پڕۆژەكان لە یەكێك لە پارێزگاكانی عێراقدا، كە نزیكەی زیاتر لە ٢٥٠ پڕۆژەیە و كە هەموو كەرتەكانی لەخۆگرتبوو.”
حەیدەر مەجید وتیشی، "حكومەت بە پلەی یەكەم گرنگی بە ژێرخانی و نۆژەنكردنەوەی ڕێگا سەرەكییەكان دەدات جگە لە پرۆژە گرنگەكان"، جەختیشی لەوە كردەوە "رێگاوبانەكانی گوندەكان بۆ یەكەمجار و نۆژەنكردنەوە بەخۆیانەوە دەبین، جگە لە گرنگیدان بە كەرتی كارەبا، ونۆژەنكردنەوەی وێستگەكانی چارەسەركردن، جگە لە وێستگەكانی پاڵاوتن و پاككردنەوەی ئاو."
جەختیشی لەوە كردەوە كە "بەڕێوەبردن و ستافی سندوقی ئاوەدانكردنەوە بە درێژایی كاتژمێر كاردەكەن بۆ تەواوكردنی ئەم پڕۆژانە".