بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی دەستپێكردنی خهرجكردنی بودجەی بۆ مووچەی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئازار ڕاگەیاند.
وهزارهتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێید خهاتووە " بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و ڕەزامەندی تەیف سامی، وەزیری دارایی پاڵپشت به نوسراوی وهزارهتی دارایی عێراق، بهشی ژمێریاری دهستیكردوه به خهرجكردنی پارهی موچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان لە چوارچێوەی تەرخانکردنی دارایی بۆ مانگی ئازاری 2024".
وەك لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، دادگای فیدراڵی و دیوانی چاودێریی دارایی لە دەستكردن بە تەرخانكردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی ئادار لە هەرێمی كوردستان ئاگاداركردووەتەوە، چونكە میكانیزمی بەبانكیكردنی مووچەكانیان پێویستی بە كاتی زیاترە.
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی هاتووە ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی یاسایی لە ئەستۆدایە لە ڕەوایی و دروستی ئەو زانیاری و داتایانەی کە ئاڕاستەی دەسەڵات و ئۆرگانەکانی ڕێکخستن و یاسایی دەکرێن له حكومهتی فیدڕاڵی عێراق.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات