وەزیری ئاوەدانكردنەوە: سەرۆك وەزیران بە وردی بەدواداچوون بۆ سەرجەم پڕۆژەكان دەكات

ناوخۆ
  • 4-04-2024, 01:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەنگین رێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن پشتڕاستی كردەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە وردی بەدواداچوون بۆ سەرجەم پڕۆژەكان دەكات و ئاراستەی نەهێشتنی ئاستەنگەكانی بەردەمیان دەكات.
    ڕیكانی لە میانەی كردنەوەی پردی قورتبە لە ناوچەی باب شەرقی لە ناوەڕاستی بەغدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA) ئامادەی بوو، رایگەیاند: سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی سەرۆك وەزیران دەكەم بۆ پاڵپشتی ڕاستەوخۆی پڕۆژەی پردی قورتبە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "پڕۆژەكان پێش وادەی دیاریكراو و بە پاڵپشتییەكی زۆر لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە كرایەوە".
    ڕێكانی لە درێژەی قسەكانیدا وتی، "سەرۆك وەزیران بە وردی بەدواداچوون بۆ سەرجەم پڕۆژەكان دەكات و ئاراستەی لابردنی ئاستەنگەكانیان دەكات ".