بەغدا – INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، دووپاتیكردەوە كە بەردەوامبوونی هێرشەكان بۆ سەر غەزە دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسایشی ناوچەكە بەرەو دۆخێكی مەترسیدار دەبات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوێكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، رۆژی چوارشەممە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی ئەنجامدا و تیایدا هاوخەمی عێراقی بە حكومەت و گەلەوە دەربڕی بۆ شەهیدبوونی ژەنەڕاڵ محەمەد ڕەزا زاهیدی و ژمارەیەك لە هاوڕێكانی لە مایەی هێرشەكەی زایۆنییەكاندا، كە بینای كونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق كردە ئامانج و جەختیشی لەسەر ئیدانەكردنی عێراق كردەوە بۆ ئەم هێرشە دڕندانەیە".
هەربەگوێرەی راگەیندراوەكە سودانی ئاماژەی بە "قووڵی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران كرد لەگەڵ گرنگی كاركردن بۆ پتەوتركردنیان بەشێوەیەك لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆستدا بێت"
هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە كە "بەردەوامبوونی هێرشەكان بۆ سەر غەزە دەبێتە هۆی ئەوەی ناوچەكە و ئاسایشی ناوچەكە بەرەو دۆخێكی مەترسیدار بڕوات و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد بەرپرسیارێتی خۆی لە پاراستنی گەلی فەڵەستین و ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ململانێكان لە ناوچەكەدا بگرێتە ئەستۆ".
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات