بەغدا - INA
نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، رۆژی چوارشەممە، جەختی لەسەر پێویستی دانانی خشتەی كاتی بۆ كۆتاییهێنان بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی مالیكی لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA) ) نێردراوە تێیدا هاتووە، “نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئالێنا ڕۆمانۆڤسكی، پێشوازی لە باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراقكرد، و لە میانی كۆبوونەوەكەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بەو پێشهاتانەی كە لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا ڕوودەدەن".
بە گوێرەی راگەیندراوەكە مالیكی ئاماژەی بە “گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا و سود وەرگرتن لێی لە بوارە جیاجیاكاندا كرد و هیوای خۆی دەربڕی كە سەردانەكەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بەشداربێت لە بەهێزكردنی هاوبەشییەكە و كردنەوەی فراوانتر ئاسۆكانی هاوكاری، هەروەها چالاككردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی و دانانی چوارچێوەیەكی كاتی بۆ تەواوكردنی ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمەریكا پاڵپشتی وڵاتەكەی بۆ سەقامگیری عێراق نوێ كردەوە و جەختی لە "بەردەوامی پێشكەشكردنی هاوكاری پێویست بۆ عێراقییەكان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی چوارچێوە ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات كردەوە".
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات