هەولێر - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێ دكرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ جێنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
ئاشكراشیكرد: هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هەروەها تیشكیان خستە سەر تێبینیی لایەنە سیاسییەكان و هەوڵی هەمەلایەنە بۆ لابردنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەكە و دڵنیابوون لە بەشداریی هەموو لایەنەكان لە هەڵبژاردندا و لەمباریەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەر بە پێی راگەیەنراوەكە، كێشەكانی هەولێر ـ بەغدا و دوایین پێشهاتەكانی گفتوگۆی هەردوولا بۆ چارەسەركردنیان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.