بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی راگەیاندنی ئەمنی عەمید میقداد میری، كوژرانی بازرگانێكی مەترسیداری مادەی هۆشبەر دوای پێكدادان لەگەڵیدا لە بەسرە ڕاگەیاند.
میری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێكی هاوبەش لە نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی بەسرە و فەوجی سوات گەیشتنە شوێنی بازرگانێكی مەترسیداری ماددە هۆشبەرەكان، دوای پێكدادانیان لەگەڵیدا، توانیان بیكوژن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو بازرگانە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەگەڵ هێزێكی ئەمنی روبەروو بووەوەو دوای برینداركردنی ئەفسەرێكی پۆلیس توانی هەڵبێت، بەڵام هێزە ئەمنییەكانمان بەردەوام بوون لە ڕاوەدوونانی تاكو لەناوبرا.