بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی رافیدەین دەستپێكردنی وەجبەی یەكەمی پێشینەكانی بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینان ڕاگەیاند.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەجبەی یەكەمی پێشینەكان بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینانی هەڵگرانی كارتی ئەلیكترۆنی كە لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی بانكی ڕافیدەین داواكارییان پێشكەش كردووە، دەستپێكرد.
رونیشیكردەوە: داواكاری پێشینەكە كراوەیە و لەبەردەستی ئەو كەسانەدایە كە لەكاتی دەوامی فەرمیدا دەیانگرێتەوە، هەروەها داواكاری داواكاران لەو ماوەیەدا وەردەگیرێت، دواتریش بانك بڕی پێشینەكە بەرزدەكاتەوە و باڵانسی دارایی بۆ پڕدەكاتەوە لە هەمان ڕۆژدا كە داوای لێكراوە، بە ئاگاداركردنەوەی كڕیار لە ڕێگەی كوتە نامەیەكەوە كە ئاگاداری دەكاتەوە لە پێدانی پێشینەكە دوای تەواوكردنی هەموو ڕێكارەكان و خەرجكردنی ئەلیكترۆنی.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات