هەواڵگری حەشدی شەعبی  تیرۆریستێك لە سەڵاحەدین دەستگیردەكات

ئەمنی
  • 3-04-2024, 16:56
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی لە سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، مەفرەزەكانی یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاریی دەستەی حەشدی شەعبی توانیان تیرۆریستێك لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیر بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زانیاری سەركەوتوو بوون لە دەستگیركردنی تۆمەتبار تیرۆریست (م.ج.م.) لە سەڵاحەدین، دوای ئەوەی هەوڵیدا لە پارێزگای دیالەوە هەڵبێت بۆ سەڵاحەدین.
    رونیشیكردەوە: رێكاری یاسایی لە دژی تیرۆریستەكە گیراوەتەبەر.