بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: هاوپەیمانی ئۆپێك+ ڕێككەوت لەسەر ئەوەی تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو سیاسەتی بەرهەمهێنان نەگۆڕێت.
وتەبێژی وەزارەت عاسم جیهاد، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆبوونەوەی وەزاری بۆ چاودێریكردنی بەرهەمهێنان لە ئۆپیك و ئۆپێك پڵەس (53)، بڕیاریدا پێشنیاری پاراستنی ئاستی بەرهەمهێنان بكات كە لە كۆبوونەوەی پێشوودا پەسەندكرابوو تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەبێ گۆڕانكاری.
جیهاد ئاماژەی بەوەشكرد: جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، بەشداری لە كۆبوونەوەی وەزاری كردووە بۆ چاودێریكردنی بەرهەمهێنان لە ڕێگەی تەكنەلۆژیای ڤیدیۆییەوە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنەكە بە بەشداری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (SOMO) عەمار عەنبەكی كە نوێنەرایەتی عێراقی كردووە لە ڕێكخراوەكەدا.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی ئاستی بەرهەمهێنانی پێشتر دامەزراو كراوەتەوە، ئەمە جگە لە پابەندبوونی وڵاتانی ئەندام لەپێناو بەدەستهێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی زیاتر لە بازاڕە جیهانییەكان.
راشیگەیاند: ئەنجومەن بڕیاریدا كۆبوونەوەی داهاتووی خۆی لە 1ی حوزەیرانی 2024 ئەنجام بدات.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات