سەرۆك وەزیران ڕاگەیاندنی ئامادەكاری پێشوەخت بۆ كۆمپانیاكانی ڕاوێژكاری بۆ پڕۆژەی شاری سەدری نوێ دەكات

سیاسی
  • 3-04-2024, 15:34
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شیاع سودانی، فەرمانیكرد بە ڕاگەیاندنی ئامادەكاری پێشوەخت بۆ كۆمپانیاكانی ڕاوێژكاری بۆ پڕۆژەی شاری سەدری نوێ .
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی( INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران  مەحەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكایەتی حەوتەمین كۆبوونەوەی پڕۆژەی شاری سەدری نوێی كرد، هەروەها لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، پێداچوونەوەیان بە ڕێكارەكان كرد بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەی نیشتەجێبوون و چۆنیەتی چارەسەركردنی هەموو ئەو بەربەستانەی كە ڕووبەڕووی بەڕێوەچوونی كاركردن دەبنەوە".
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە سودانی" فەرمانی بە ئەمیندارییەتی بەغدا كرد كە دەست بكەن بە ڕاگەیاندنی ئامادەكاری پێشوەخت بۆ ئەو كۆمپانیانەی ڕاوێژكاری كە سەرپەرشتی پڕۆژەكە دەكەن و ئاماژە بە ڕادەی توانا تەكنیكی و داراییەكانیان بكەن، هەروەها فەرمانی یەكلاكردنەوەی ئەو پێشنیارانەی كرد كە تایبەتە بە پڕۆژەی وێستگەی كارەبا كە لەناو شارە نوێیەكەدا دروست دەكرێت و كارەبا دابین دەكات بۆ گەڕەك و پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و ناوچەكانی، لەڕووی توانا و كوالیتی ئەو سووتەمەنییەی كە بۆ كارپێكردنی بەكاردێت و وەزارەتی پلاندانانی ڕاسپارد بۆ دیاریكردنی سەرچاوەی دارایی بۆ پڕۆژەی وێستگەی ئاوی ڕەسافەی دووەم كە ئاو بۆ شارە نوێیەكە دابین دەكات".
    هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر" خێراكردن لە یەكلاكردنەوەی دۆسیەی هەندێك لەو ناوچانە كە لە چوارچێوەی پڕۆژەكەدان و وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەكان كاردەكەن بۆ لێكۆڵینەوە و دڵنیابوون لەوەی كە شوێنەواریان تێدا نییە"، ئاماژەی بۆ ئەوەیشكرا كە،لەسەر ئەوەی كە كارەكانی قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی پڕۆژەی شاری سەدری نوێ كە دروستكردنی 2000 یەكەی نیشتەجێبوون و ژێرخانی (11) هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت، لە ڕێگەی ڕێككەوتنی چوارچێوەیی عێراق و چینەوە دارایی بكرێت".
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە لە" جددیەتی حكومەت كردەوە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی شارە نوێیەكان، لەوانە پڕۆژەی شاری سەدری نوێ كە دروستكردنی نزیكەی 60000 یەكەی نیشتەجێبوون لەخۆ دەگرێت و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت لەلایەن ئەو كۆمپانیا جیهانیانەوە كە تایبەتمەندن بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون و ئاماژەی بە گرنگی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە كرد لە بەغدای پایتەخت، كە بەشدار دەبێت لە دروستكردنی گۆڕانكارییەكی جۆرایەتی لە شێوازی نیشتەجێبوون لە عێراق بەپێی پێوەر و تایبەتمەندییە جیهانییەكان".