بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردنەوەی داواكارییەكانی بۆ كاركردن وەك كارمەندانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "ئاماژەی كردنەوەی داواكاری بۆ كاركردن وەك كارمەندنی لەسەر سەندوق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی عێراق ڕادەگەیەنین، كە لە سبەینێ پێنجشەممە، 4/4/2024 دەستپێدەكات، تا 4/2024. 20/2024، لە ڕێگەی ئەم پێگەی ئەلیكترۆنیی لای خوارەوە pcemp.ihec. iq
بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیشهاتووە "ئەو پارێزگایانەی لە داواكارییەكەدا هاتووە بریتین لە هەولێر - سلێمانی - دهۆك"، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەپلیكەیشنەكە ئەم چینانە لەخۆدەگرێت، كە بریتین لە (فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەكانی دەوڵەت، جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، خوێندكاری زانكۆكان و پەیمانگاكان، و دەرچووان، بە مەرجێك كەمترین ئاستی خوێندن بۆ دەرچووان بڕوانامە دبلۆمی هەبێت".