بەغدا – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی خانەنشینی خەرجكردنی پارەی كۆتایی هاتنی خزمەتی بۆ ٦ هەزار و ٤٤٢ كارمەندی ڕەوانەی خانەنشینی ڕاگەیاند، داوای لەو كەسانە كرد كە نامەی كورتیان پێدەگات سەردانی شوێنەكانی خەرجكردن بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی كۆتایی خزمەت.
حسام عەبدولسەتار، یاریدەدەری بەڕێوەبەری دەستەی خانەنشینی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی خەرجكردنی پارەی كۆتایی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی كە ڕەوانەی خانەنشینی كراون لە ماوەی مانگی نیسانی ٢٠٢٤”، ئاماژە بەوە دەكات كە "ئەمە لە جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی ڕێكخستنی پاكێجێكدا هاتووە كە پشتگیریكردنی ئەو بەشە خانەنشینانەی كە لەلایەن سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانیەوە دەستیپێكردووە و بەدواداچوون لەگەڵ سەرۆكی دەستەی نیشتمانی خانەنشینی، ماهر حسێن ڕەشید.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ژمارەی بەشداربووان لە چوارچێوەی وەجبەی نیسان گەیشتە ٦٤٤٢ بەشداربوو"، داوای لە "ئەوانەی نامەی كورتیان پێدەگات سەردانی شوێنەكانی خەرجكردن بكەن بۆ وەرگرتنی پارەی بێبەرامبەری كۆتایی خزمەتگوزاری بەپێی پلانی ئامادەكراو، كە خەرجكردنی كۆتاییەكانیش لەخۆدەگرێت".