بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، تیمی پەیوەندی ئەلیكترۆنی حكومەت دەستپێكردنی كەمپەینی “لە نێو گەلەكەمان ، بین أهلنا” لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
قاسم بەدری ئەندامی تیمی پەیوەندی ئەلیكترۆنی حكومەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "تیمی پەیوەندی ئەلیكترۆنی حكومەت هەڵمەتی "لە نێو گەلەكەمان ، بین أهلنا " لە پارێزگای دیالە دەستپێكرد، ئاماژەی بەوەشكرد، "كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان لە دیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك نوێنەری وەزارەت و دەستە كەرتییەكان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەڵمەتەكە.”
ئاماژەی بەوەشكرد، "میكانیزمی گونجاو دانراوە بۆ دەستپێكردنی كاری مەیدانی و دەستنیشانكردنی سەرجەم حاڵەتە مرۆییەكان و تۆماركردنی تانەدان و ئەنجامدانی پشكنینی مەیدانی بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم هاوڵاتیان لە پارێزگای دیالە".
بەدری دووپاتی كردەوە، "هەڵمەتەكە لە سێ قەزا دەبێت وەك قۆناغی یەكەم، كە بریتین لە باقووبە و میقدادیەو خانەقین".