فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا: پلانێكی تۆكمەمان بۆ جەژنی ڕەمەزان داناوە

ئەمنی
  • 3-04-2024, 13:34
  • +A -A

    بەغدا - INA - فاتمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا پەرەپێدانی پلانێكی تۆكمەی بۆ جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە پلانەكە هیچ  رێگا بڕینێكی تێدا نییە.
    فەریق روكن وەلید خەلیفە تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: “فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا پلانێكی تۆكمەی داڕشتووە بۆ دەستەبەركردنی سەرجەم ئاسانكارییەكانی بەغدای پایتەخت، لە جەژنی رەمەزانی پیرۆز ”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "پلانەكە دەستەبەركردنی پارك وباخچەكانی كات بەسەربردن و چێشتخانە و بازاڕەكان لەخۆدەگرێت هەروەها پلانەكە هیچ  رێگابڕینێك لەخۆناگرێت".
    جەختیشی لەوە كردەوە كە "پلانەكە چەند ڕۆژێك پێش جەژنی ڕەمەزان جێبەجێ دەكرێت".