ئەیمەن حسێن گۆڵكاری خولی ئەستێرەكانی عێراقە

وەرزش
  • 3-04-2024, 13:29
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەیمەن حسێن هێرشبەری یانەی قوە جەوییەو هەڵبژاردەی نیشتمانی لە كۆتایی گەڕی بیست و یەكەمی قۆناغی دووەمی ڕكابەرییەكانی خولی تۆپی پێی پیشەگەری ئەستێرەكانی عێراقدا تائێستا هەرخۆی گۆڵكارە.
    ئەیمەن حسێن بە تۆماركردنی حەڤدە گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی ڕیزبەندی گۆڵكاراندایە و لە پێش نزیكترین ڕكابەرەكەیەوە كە پیشەگەری سورییە بۆ یانەی نەوتی میسان، عەلا ئەلدین دالی، كە 12 گۆڵی تۆماركرد.
    یاریزانە پیشەگەرەكەی یانەی نەوت ئۆكێكە ئەفۆلابی بە تۆماركردنی یازدە گۆڵ لە پلەی سێیەمدا هات، مەحمود مەواسی پیشەگەری یانەی شورتە و بەرەگەز سوریاش بە تۆماركردنی دە گۆڵ بۆ پلەی چوارەم دێت، دوای ئەوەی پێش كۆتایی قۆناغی یەكەم لە پلەی سێیەمدا بوو.
    ئیبراهیم غازی یاریزانی یانەی حدوود بە تۆماركردنی دە گۆڵ لە پلەی پێنجەمدا هات، بەهەمان ژمارەی گۆڵیش مەحمود خەلیل یاریزانی یانەی كارەبا پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، موهەندەد عەلی (میمی) یاریزانی یانەی شۆرتەش بە تۆماركردنی نۆ گۆڵ لە پلەی حەوتەمدا دێت، هاوكات  ئیبراهیم تۆمیۆ یاریزانی یانەی نەورۆز بە تۆماركردنی نۆ گۆڵ پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا، عەلی جاسم یاریزانی قوەجەوییە بە تۆماركردنی هەشت گۆڵ پلەی پێش كۆتایی داگیركرد، موهەیمن سالم یاریزانی یانەی كارەبا بە تۆماركردنی 7 گۆڵ لە پلەی كۆتایی لیستی گۆڵكاراندایە”.