بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت،داوای ئەوەی كرد كە بە خێرایی لێكۆڵنەوە لە ڕووداوە دڵتەزێنەكەی هاتووچووی كە لە بەسرە ڕوویدا بكرێـت و، هاوكات داوای دابینكردنی ئاسایشی دەوروبەری قوتابخانەكانی عێراقی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە: “موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ، ژمارەیەك پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پارێزگای بەسرە، بۆ زانینی چۆنێتی ڕوداوی شێلانی قوتابیان بەست ، هەروەها “سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانە و هاوخەمی خۆی پێشكەش بە كەسوكاری قوربانییەكان كردووە، و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ ئەو قوتابیە بریندارانە خۆاست".
بە گوێرەی راگەیندراوەكە مەندەلاوی داوای كرد “پەلە بكرێت لە ئاشكراكردنی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بە ڕووداوی شێلانی قوتابیانی قەزای هارتە لە باكووری پارێزگای بەسرە، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو لیژنانەی كە دوێنێ پێكهێنراون، بۆ دەستنیشانكردن و لێپرسینەوە لەوانە كە كەمتەرخەم بوون لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت داوای لە ”سەرجەم پارێزگارەكان كرد كاربكەن بۆ پاراستنی ئاسایشی دەوروبەری قوتابخانەكان و گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ سەلامەتی تەواو، لەڕێگەی سەپاندنی شوێنی پەڕینەوەی سەلامەت و پردی پیادە، ئەمە جگە لە هەماهەنگی پێویست لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ و دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار، سەبارەت بە ڕێگریكردن لە تێپەڕبوونی بارهەڵگری گەورە بە ڕێگاكانی دەوروبەری قوتابخانەكان لە كاتی كاركردنی فەرمیدا، و داواكردن لە هەموو ئۆتۆمبێلەكان خێراییەكی دیاریكراویان هەبێت كە ڕێگەپێدراو نییە تێپەڕێنرێت لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە نزیك قوتابخانەكان و ناوچە دانیشتووەكان.