كۆمسیۆن: 22 ملیۆن هاوڵاتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران مافی دەنگدانیان هەیە

  • 11-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع ریاز بەدران سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن لە كۆمسیۆنی باڵا، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند ئامادەكاری تەواویان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە سبەینێدا كردووە. بەدران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" زیاتر لە 22 ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەكەدا هەیە". وتیشی" لە هەڵبژاردنی تایبەتدا هیچ جۆرە پێشێلكارییەك تۆمار نەكراوە".