سەرۆك وەزیران سەبارەت بەرووداوی هاتوچۆكەی سەر قوتابیان لە پارێزگای بەسرە چەند رێنماییەكی دەكرد

سیاسی
  • 3-04-2024, 13:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران چەند ڕێنماییەكی سەبارەت بە ڕووداوی شێلانی قوتابیان لە پارێزگای بەسرە دەركرد.
    نووسینگەی راگەیاندی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرمانی بەوەزیری پەروەردە كردووە بۆ رویشتنی بۆ بەسرە بەمەبەستی چاودێریكردنی لەسەر ئەو ڕووداوە هاتوچوویەی كە لە قەزای هارسە رویدا و چەندین قوتابی كردە قوربانی.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "وەزیری پەروەردە پرسەو سەرەخۆشی لە سەرۆك وەزیران دەگەیەنێتە كەسوكاری قوربانییەكان، و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان و دابینكردنی خزمەتگوزارییە پزیشكییە پێویستەكان، بۆ بریندارەكان، هەروەها بەدواداچوون بۆ وردەكاری و هۆكارەكانی ڕووداوەكە، و ڕێوشوێنە خێراكانی پێویست بۆ دڵنیابوون لەوەی كە ئەم جۆرە كارەساتانە دووبارە نەبێتەوە، ئەمە جگە لە پاڵپشتیكردنی كەسوكاری قوربانییەكان لەم كارەستە ".