بهغدا-INA
د.شاخوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خەڵکی بەسرە کرد بۆ ئەو ڕووداوە پڕ لە ئازارەی کە بەسەر قوتابیاندا هاتووه، هاوکات هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواست.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" د.شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، بهداواچوونی بۆ رووداوهكانی کارەساتی پڕ لە ئازاری ودڵتهزێنی قەزای هاریسه لە باکووری پارێزگای بەسرە كردووه كه لە ئەنجامدا بەداخەوە زیاتر لە ١٥ خوێندکار گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.”
ئاماژەی بەوەشکرد" پرسه وسەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەی خۆی ئاراستەی کەسوکار وماڵباتی قوربانییەکان وخێزانی پەروەردەیی و گەلەکەمان لە بەسرە کرد وهیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ بریندارەکان خواست".