به‌غدا-INA
وەزارەتی پەروەردە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، ماتەمینی بۆ گیانی قوتابیانی ڕووداوی هاریسه لە بەسرە ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه"وەزیری پەروەردە، ئیبراهیم نامیس ئەلجبوری، سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی به‌سرایی كردووه كه‌بوو هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٦ کەس و بریندارکردنی ١٠ کەسی دیکە، كه‌برینی هه‌ندێكیان سه‌خته، وداوای لە خودای گەورە کرد لێیان خۆش بێت و سەبر و دڵنەوایی به‌كه‌س و كاریان بدات، و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارانی خواستووه، هه‌روه‌ها ماتەمینی بۆ گیانی قوربانیانی ڕووداوه‌كه راگه‌یاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" پێشتر وه‌زاره‌ت ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کردبوو، داوای لێکردن پردی پیاده یان سیاجی پاراستن بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی قوتابیان دابین دروستی كه‌ن، جگه له وه‌ش ڕێنمایی به په‌له بۆ ئیداره‌کانی خوێندنگه‌ی ته‌نیشت شه‌قامه‌كانی دابوو كه ویاربن له‌كاتی په‌رینه‌وه‌ی قوتابیان و هاوكاریان بكه‌ن و رێ دیكه‌ی به‌كار بێنن بۆ په‌رینه‌وه‌یان.