بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، کەریم حەمادی، سهرۆكی تۆڕی راگهیاندنی عێراقی، دەستپێکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان تۆڕی راگهیاندن و پارێزگاری بەغدای ڕاگەیاند بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە شوێن ونیشانهكانی ئاوەدانکردنەوە لە بەغدا بە بەشداریی تۆڕی راگهیاندنی عێراقی زیاتر دیار دهبێت.
کەریم حەمادی سهرۆكی تۆڕی راگهیاندنی عێراقی لهمیانی دیدارەکەیدا لەگەڵ عەبدولموتەلیب ئەلعەلاوی پارێزگاری بەغدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند" پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان تۆڕی راگهیاندنی عێراقی و پارێزگاری بەغدا دەستیپێکردووه بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگا و بۆ سەلماندن و پشتڕاستکردنەوە و ڕوونکردنەوەی دروشمی حکومەتی خزمەتگوزارییەکان، و ساڵی ئێستا ساڵی دەستکەوتەکانە، وپارێزگای بهغدا دەستکەوتی و ئەدای ڕوون لەناو پڕۆژەكانی حکومەتدا ههیه کە دەبێت بهروونی پیشانی هاووڵاتیانی بەغدا بدرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئاسەواری ئاوەدانکردنەوە بە بەشداریکردنی تۆڕی راگهیاندنی عێراقی زیاتر دهبێت ئهویش بە تیشک خستنە سەر ڕووی گەشاوەی ئەدای پارێزگار وتی" ئێمە خەڵکی پایتەختین و هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانەکەی دەبین.
لەلایی خۆیهوه پارێزگاری بەغدا، عەبدولموتەلیب ئەلعەلاوی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستکردەوە، کە “ئاسۆی هاوکاری لە نێوان تۆڕی راگهیاندنی عێراقی و پارێزگار تاوتوێ کرا بۆ ئەوەی ڕۆشنایی بخرێتە سەر ئەو پڕۆژە و کار و چالاکییانەی کە پارێزگاری بەغدا ئهنجامدهدات و چاودێری زۆرێک لە کێشە و ئاستەنگ و کەمی خزمەتگوزاری و هەندێک دیاردەی پەیوەست بە پارێزگاری بەغدا بكات بهمهبهستی کارکردن لەسەر چارەسەرکردن ونههێشتنیان، ئاماژەی بەوەشکرد “ڕێککەوتن لەگەڵ سهرۆكی تۆڕی راگهیاندنی عێراقی كرا کە کارەکانمان دەبێت بەشداری بێت لەروویی هەماهەنگی و هاوکاریدا، بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی بەغدا”.