بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی راکێشانی ژمارەکانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دیاریکرد.
جومانە ئەلغەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "کۆمسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ولهدوای کۆتاییهاتن و داخستنی ماوەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان، ئەنجوومەنی کۆمیساریەکان بڕیاریاندا لە حەوتی ئەم مانگەی نیسان لە بارەگای کۆمسیۆن تیروپشکێک بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان بکێشن.
ئەو ڕوونیشیکردەوە كهپێشتر دەستەی کۆمسیاران میکانیزمی ئەنجامدانی تیروپشکی پەسەندکردبوو بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی دەنگدان بۆ هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و کاندیدی تاکەکەسی بۆ هەڵبژاردنی هەرێم لە ژمارە 101 بەدواوە"، ئاماژەی بەوەشکرد "دوو ئامێر بۆ تەرخان دەکرێت بۆ ئەو تیروپشکی دەستی، کە یەکەمیان بۆ ئەو تۆپانە تەرخان دەکرێت کە ناوی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و تاکە کاندیدەکان لەخۆ دەگرێت. لەکاتێکدا ئامێری دووەم بۆ ژمارەی زنجیرەیی دیاریکراوە کە لە ١٠١ دەست پێدەکات، و تۆپەکان بهژمارەی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان دهبن”.