بەغداد/ INA فلەیح عوبەیدی
وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پلانێکی ئاشکرا کرد بۆ گێڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان وئاماژەشی کرد بەوەی کۆششێک لەئارادایە بۆ داخستنی کەمپی ئاشتی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان.
بەڕێوەبەری لقی کۆچ وکۆچبەران لەسەڵاحەدین خالد مەحجوب بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بەفەرمانی
سەرۆک وەزیران وەزارەت دەستیکردووە بە هەنگاونان بۆگەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان لەوانە بەخشینی چوار ملیۆن دینار بەهەر خانەوادەیەک کە خوازیاری گەڕانەوەبێت وهەروەها بەخشینی بەفرگرو تەباخ و تەلەفزیۆنێک پێیان.
جگەلەوەش هەر خێزانێک گواستنەوەی بێبەرامبەری بۆدابین دەکرێت و ئازووقەی ساڵێکی پێدەدرێت و کاریشیان بۆ دەدۆزرێتەوە.
وتیشی کەمپی کەلار کە 80 خێزانی سەڵاحەدینی لەخۆگرتبوو داخراوئێستاش کەمپی ئاشتی کە 1850 خێزانی تیادایە لەسەروبەندی داخستندایە و بەشێوەی بەشبەشی دادەخرێت.