دەزگای هەواڵگری تۆڕێکی نێودەوڵەتی دەستگیردەکات کە عێڕاقی وەک گوزەرگەیەک بۆ ڕەوانەکردنی مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنا

ئەمنی
  • 2-04-2024, 12:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە تۆڕێکی دەستگیرکردووە کە مادەی هۆشبەری لە عێڕاقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ ڕەوانەکردووە.
    شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووەکە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران  فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ ڕاوەدوونانی بازرگانانی مادەهۆشبەرەکان دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی توانی تۆڕێک دەستگیربکات کەلەسێ کەس پێکدێن و خاوەن ڕەگەزنامەی  بیانین و خاکی عێڕاق وەکوگوزەرگەیەک بەکاردێنن بۆ ناردنی مادەی هۆشبەربۆ وڵاتانی دراوسێ.
    وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە بەکۆششێکی هەواڵگری جۆری بەڕێوەچوو و توانرا شوناسی ئەوکەسانە  ئاشکرابکرێت کە خۆیان وەک کۆمپانیا ناساندبوو، پاش ئەوەی کە بارێکی گەورەیان لە دەنکوڵەی کەبتاگۆن وەرگرتبوو بەنیازی ئەوەبوون کە بۆ وڵاتێکی دراوسێ ڕەوانەی بکەن و ئەوەبوو لەکاتی ئەنجامدانی  تاوانەکەیاندا دەستگیرکران  وخۆیان مادەهۆشبەرەکان وسەرجەم کەلوپەلەکانیان ڕادەستی دادوەری کران بۆ ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆیان.