بەغداد/INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەلەماوەی مانگی ئازاردا 8 بوومەلەرزەی لەناوعێڕاقدا تۆمارکردووە.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە دەستەی گشتی کەشناسی وبوومەلەرزەزانی وبە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی عەبدولعەزیم عەبدولقەهاڕ ساعدی ڕاپۆرتی مانگانەی تایبەت بە بوومەلەرزە و نەخشەی چالاکی زەمینلەرزەی لەعێڕاق و دەوروبەری بۆ مانگی ئازاری ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئاماری گشتی زەمینلەرزەکان کە تۆمارکراون گەیشتووەتە 22 زەمینلەرزە کە 8 یان لەناوعێراقدا ڕوویانداوە و 12 شیان لەناوتورکیادا بوونەو یەک زەمینلەرزەش لەناو خاکی ئێراندا و یەکێکیش لە سوریا ڕوویداوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لەماوەی مانگی ئازاردا چالاکیەکی ئاشکرا لە بوومەلەرزەکاندا بەدیدەکرێت بەتایبەتی لە سەرسنوورە هاوبەشەکانی عێڕاق لەگەڵ تورکیاو سوریاو ئێران.