کەشناسی عێڕاق .... باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 2-04-2024, 10:32
  • +A -A

    بەغداد / INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی دەستەکە کەڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە سبەی چوارشەممە  لەسەرانسەری وڵات ساف وهەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەباکوورپەڵەهەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لە باکوورو ناوەڕاست نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن ولەباشووریش پلەکانی گەرما هەندێک بەرزتردەبنەوە.
    ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست وباکوور ساف دەبێت وپاشان دەبێتە پەڵەهەور.
    ڕۆژی شەممەش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست وباکوور هەندێک هەوراوی دەبێت ودەرفەتی بارانبارینیش دەبێت ، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست وباشوور پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە لەباکووریش هەندێک نزم دەبنەوە.