دەستگیرکردنی تۆڕێکی نێودەوڵەتی ماددەهۆشبەرەکان لەشاری بەغداد

ئەمنی
  • 2-04-2024, 10:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری وئاسایش ڕاگەیاند کە تۆڕێکی نێودەوڵەتی بە یەک ملیۆن دەنکۆڵەی هۆشبەرەوە  دەستگیرکردووە کە بازرگانی پێوە کردووە.
    بەڕێوەبەرایەتیەکە  لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا ئاماژەکراوە بەوەی کە لەئۆپەراسۆنێکی جۆریدا وپاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغداد کەسەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری وئاسایشی وەزارەتی بەرگریە توانیان تۆڕێکی نێودەوڵەتی دەستگیربکەن کە بازرگانی بە ماددەهۆشبەرەکانەوە دەکەن کە یەک ملیۆن دەنکۆڵەی هۆشبەریان پێبووە لەجۆری کبتاگۆن و لەکارگەیەکدا ئامادەکرابوون بۆ ڕەوانەکردن بۆ دەرەوەی وڵات.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری ئەنجامدرا و کەلوپەلەکانیش ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران.