بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محهمهد شیاع سودانی جەختیکردەوەلە گرنگی بەردەوامبوون لە ڕاستاندنی ئەو یاسایانەی کە باشکردنی ژینگەی وەبەرهێنان بەئامانج دەگرن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران پێشوازیکردلە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ولەمیانەی دیدارەکەدا سودانی جەختیکردەوەسەر گرنگی هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی یاساڕێژی و جێبەجێکار بۆ پشتیوانیکردن لە کاری حکومی و بەرنامەکەی کەپەیوەستن بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە هەموو بوارەکاندا.
هەروەها سەرۆک وەزیران لەدیدارەکەدا ئاماژەی کرد بە گرنگی ڕاستاندنی ئەوبڕیارانەی کە ژینگەی وەبەرهێنان باشتردەکەن و گەشە بە ئابووری وڵات دەدەن.