وەزیری دارایی بۆ بانکی نێودەوڵەتی: چەند پلانێکمان داڕشتووە بۆ خێراکردنی پڕۆسەکانی چاکسازی دارایی و بانکی

ئابوری
  • 2-04-2024, 10:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری دارایی تەیف سامی جەختیلەوەکردەوەکە وەزارەت  چەند پلانێکی داڕشتووە بۆ  خێراکرنی پڕۆسەکانی چاکسازی دارایی وبانکی.
    بەیاننامەی وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا ئاماژەکراوە بەوەی کە وەزیری دارایی پێشوازیکردووە لە بەڕێوەبەری هەرێمایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بانکەکە جان کرستۆڤ کاریە و نوێنەری تایبەتی بانکەکە لەعێڕاق ڕیچارد عەبدوالنور وژمارەیەک پسپۆڕی بانکی.
    وتیشی لەمیانەی دیدارەکەدا پڕۆژەکانی گەشەدان و ڕێچکەکانی بانکی نێودەوڵەتی بۆ پتەوکردنی کەرتەکانی دارایی و باشکردنی ژینگەی وەبەرهێنان تاووتوێکرا، ئاماژەشی بەوەدا کەلەدیدارەکەدا پێداگری کراوەلەسەر هەماهەنگی دووقۆڵی بۆ پتەوکردنی پڕۆسەکانی گەشەدانی بەردەوام.
    هەروەها وەزیری دارایی ئاماژەی کرد بەوکۆششانەی کە وەزارەت خستوویانیەتەگەڕبۆ خێراکردنی چاکسازی  نەختینەیی بەشێوەیەک کە گونجاوبێت لەگەڵ تێڕوانینی حکومی بۆ پتەوکردنی ئابووری نیشتیمانی و ڕەستکردنەوەی ڕەوشی دارایی عێڕاق.
    لەلایەن خۆشیەوە نوێنەری بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی کرد بە بەردەوامبوونی هاوکاری بەرهەمدار لەگەڵ حکومەتی عێڕاقیدا بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ پڕۆژەکانی گەشەسەندن و چاکسازیەکانی پەیوەست بە کەرتەکانی کار و نەختینە.