وەزیری ناوخۆ پێداگری دەکات لە چڕکردنەوەی کۆششەکانی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان

ئەمنی
  • 2-04-2024, 10:15
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری پێداگری کرد لەسەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ئاڕاستەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەکرد کە وەزیری ناوخۆ دوێنێ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مدەهۆشبەرەکان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان لە بەغداد ولە پارێزگاکان، شمەری لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا گوێی گرت لەکورتەیەک لە کاروبارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە لە سێ مانگی پێشوودا .
    وەزیر بەپێی بەیاننامەکە جەختیکردەوەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە کاری بەڕێوەبەرایەتیەکە لە نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و ڕاماڵکردنی ئاستەنگەکان بۆ پەیبردن بەئامانجەکان و بۆ بنبڕکردنی ئەم تاوانە لەکۆمەڵگادا.