عێڕاق سەرکۆنەی بەئەمانجگرتنی نێردەی دیبلۆماسی ئێرانی دەکات لە دیمەشق

سیاسی
  • 2-04-2024, 10:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی دەرەوە سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایەسەر نێردەی دیبلۆماسی لە شاری دیمەشق.
    وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرد تێیدا هاتووە کە سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی نێردەی  دیبلۆماسی ئێرانی دەکەین کەڕۆژی دووشەممە لەلایەن هێزەکانی داگیرکاری ئیسڕائیلی ئەنجامدرا.
    وتیشی ئەم هێرشە بە پێشێلکردنێکی ڕوون وئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری سوریا دادەنرێت و هۆشداری دەدەین لە مەترسی بەزاندنی ئەمنیەتی نێردە دیبلۆماسیەکان کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان پەرێزبەندیان هەیە.
    بەهەمانشێوەش وەزارەت داوای ئاڕاستەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بەزووترین کات بجووڵێتەوە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەرکەرتی غەززە و بەئامانجگرتنی خاکی سوریا.