بەغداد/ INA
وەزیری ژینگە نزار ئامێدی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنی لەگەڵ شانشینی عەرەبی سعودی واژۆکرد بۆ پاککردنەوەی ئەو ڕووبەرانەی کە بە چەکی هێشوویی پیس ببوون لە بیابانی موسەننا.
وەزارەتی ژینگە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە وەزیری ژینگە نزارئامێدی لەنووسینگەکەی خۆیدا یاداشتنامەیەکی لێکگەیشتنی لەگەڵ شاندێکی سەنتەری شاسەلمان بۆ فریاکەوتن و کاروباری مرۆیی لەشانشینی عەرەبی سعودی واژۆکرد بۆ پێشکەشکردنی بڕێک نەختینە بۆ لابردنی تەقەمەنی هێشوویی لە بیابانی موسەننا.
ئاماژەشی بەوەدا کە وەزیری ژینگە سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاستەی ئەم دەسپێشخەریە مرۆییەکردکە دەبێت هۆکاری پاکبوونەوەی ژینگەی دەشتی موسەننا ، ئەمەو باڵیۆزی سعودی لەعێڕاق عەبدولعەزیز شمەری کە ئەم ڕێککەوتننامەیەی واژۆکرد بەنوێنەرایەتی وڵاتەکەی.
وتیشی ئەم یاداشتنامەیە پێشتر دووراودوور واژۆکرابوو بەڵام ئەمڕۆ پاش سەردانی شاندە سعودیەکە بەیەکجارەکی ڕێکارەکان تەواوکران بەسنووری 91 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە دەشتی موسەننا بۆ خەرجکردنی بڕێک نەختینە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی ڕووپێوی ولابردنی پاشماوەی جەنگی لەوناوچانە.