بەرپرسی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆ لەسەر ئاستەنگە داراییەکان و ته‌سبیتكردنی گرێبەسته‌كان دەکات

ناوخۆ
  • 1-04-2024, 22:56
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، کەریم حەمادی، بەرپرسی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراق، لە دیدارێکدا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی، باسی لە ئاستەنگە داراییەکانی بەردەم تۆڕەکە و میکانیزمی تێپەڕاندنیان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان کرد.
    لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆکی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی جەختی لە ڕۆڵەی تۆڕی میدیایی عێراقی كرده‌وه‌ لەڕێگەی پلاتفۆرمە میدیاییەکانییەوە دەیگێڕێت لە پاڵپشتیکردنی دامودەزگا حکومییەکان و چالاکییە جەماوەرییە جۆراوجۆرەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگێک دەبێتەوە کە دەبێت کاریان لەسەر بکرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ، لەوانەش دواکەوتنی مووچەی بەشێک لە كارمه‌ندان، هه‌روه‌ها ته‌سبیتركردنی گرێبەستی ئەو کەسانەی كه‌زیاتر لە دوو ساڵ خزمەتیان کردووە.
    لە بەرامبەردا تایف سامی محه‌مه‌د وەزیری دارایی جەختی لەگرنگی پاڵپشتیکردنی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی کردەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆکی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی کەریم حەمادی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی تۆڕ.
    سامی جەختی لەپێویستی پاڵپشتیکردنی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی کردەوە وه‌كو کەناڵی فەرمی دەوڵەت لە ڕێگەی دابینکردنی تەرخانی دارایی پێویست بە پێی یاسای بودجەی گشتی و دابینکردنی پێداویستییەکانی، بەهۆی ئەو ڕۆڵەی کە دەیگێڕێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری میدیایی بەرز لە چوارچێوەی بنه‌ماكانی ئازادی و متمانەپێکراوی و شەفافیەتدا”.