بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان دووپاتی کردەوە کە بەکارهێنانی بەنزینی موحهسهن و سوپەر 18%ی کۆی بەنزین پێکدەهێنێت کە تەنها لە ناوخۆدا بەکاردەهێنرێت، هاوکات ئاشکرایکردووە كهکۆی بەکارهێنانی ڕۆژانەی بەنزین بە هەموو جۆرەکانیەوە دەگاتە 32 ملیۆن لیتر.
بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، حسێن تالیب، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەوەی بۆ ئێمە زۆر گرنگە دابینکردنی بەنزینی ئاساییە، کە بە نرخی 450 دینار بۆ هەر لیترێک دەفرۆشرێت، هەروەها ئەو جۆرەیە کەبهشێوهیهكی زۆرتر لەلایەن هاوڵاتیانەوە بهكاردههێنرێت، بەو پێیەی 82%ی کۆی بەکارهێنانی ڕۆژانە پێکدەهێنێت، و ئەوەی بەردەستە لەلایەن پاڵاوگەکانی نیشتمانیهوه بەرهەمدەهێنرێت لەگەڵ زیادکردنی بڕی هاوردەکراوی تێکەڵکراو لەگەڵیدا.
تالیب گوتی، لە ساڵی 2023 کە ڕۆژانە 14-15 ملیۆن لیترمان هاوردە دەکرد، تێچووی لیترێک لەم جۆرە بەنزینە لە دەوروبەری هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا لە دەوروبەری 800-850 دینارە دوای ئەوەی پاڵاوگەی کەربەلا چووەتە خزمەتەوە ، لەگەڵ کەمبوونەوەی هاوردەکردن بۆ دەوروبەری 7.5-8 ملیۆن لیتر، و لەگەڵ زیادبوونی بەرهەمهێنان و چوونە ناو بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکانی باکوور، هاوردەکردن کەم دەبێتەوە بۆ 4 ملیۆن لیتر لە ڕۆژێکدا.”
لە درێژەی قسەکانیدا وتی" دەوڵەت هێشتا پاڵپشتی بەرهەمە نەوتییەکان دەکات، بەڵام ئێستا پاڵپشتییەکە بۆ هاووڵاتی سادە دهبێت، وەک شۆفێری تەکسی، لە ڕێگەی بەنزینی ئاساییەوە، کە بە نرخی 450 دینار بۆ هەر لیترێک دەفرۆشرێت ئێمە پشتگیرییەکان لەسەر ئەم بەرهەمە و هەروەها بەرهەمی نەوتی غازیش چڕ دەکەینەوە، هەروەها ههردوو بهنزینی موحهسهن و سوپەر خاوەن ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەکان بهكاری دههێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو بڕە بەنزینەی کە ڕۆژانە بەکاردەهێنرێت لە بەنزینی موحهسهن و سوپەر 18%ی کۆی بەکارهێنانی ڕۆژانە پێکدەهێنێت، ووڵات ڕۆژانە 32 ملیۆن لیتر بەنزین بە هەموو جۆرەکانیەوە بەکاردەهێنێت".
ڕوونیشیکردەوە، "80%ی بڕی بەنزینی موحهسهن لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەکرێت، و کۆی بەکارهێنانی دەگاتە نزیکەی 4.5 ملیۆن، لە لوتکەی بەکارهێنانیشدا لە وەرزی هاویندا دەگاتە پێنج ملیۆن لیتر. سەبارەت بە بەنزینی سوپەریش هەروایە بە تەواوی هاوردە کراوە و نرخی هەر لیترێک نزیکەی ١٤٠٠ دینارە."
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات