بهغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت جوڵەیەکی بۆ زیادکردنی توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەکانی عێراق ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە هەنگاوی گرنگ لە پرسی وەبەرهێنانی غازدا بەدەست هاتووە.
وتەبێژی وەزارەت، عاسم جیهاد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لە پلانەکانی وەزارەتدا کارکردنە بۆ زیادکردنی توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەکانی عێراق، ههروهها بەدواداچوونێکی ورد بۆ پاڵاوگەکان و زیادکردنی پاڵاوگەکانی عێراق هەیە یەکە نوێیەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان و گۆڕینی لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە بۆ وڵاتێکی خۆبژێو و ئەم پرسە وردە وردە دێتە ئاراوە."
ئاماژەی بەوەشکرد" هەنگاوی گرنگ لە بواری وەبەرهێنانی غازدا بەدەست هاتووە، بەو پێیەی بەدواداچوونی بەردەوامی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ بەرپرسان بووەتە هۆی کەمبوونەوەی کێشەکان لەو بارەوە، روونیشی كردهوه كه ئەو هەنگاوانە دەبێتە هۆی خێراکردن لهبهدهستهێنانی دەستکەوتەکان لەبواری نەوتییەکاندا”.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات