بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سهید عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی داوای سەرکەوتنی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بۆ واشنتۆن کرد.
سهید حەکیم لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئیلێنا ڕۆمانسکی کۆبووینەوە و بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد لەسەر پێشهاتەکانی گۆرەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن و چۆنیەتی پەرەپێدانیان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات وگەلەکەی بکات و پێگەی هەمووان بپارێزێت."
سهید حەکیم داوای لە هەموو لایەک کرد کە ههوڵی سهرخستنی سەردانەکەی سودان بۆ واشنتن بدهن، هەروەها جەختی لە گرنگی هەمەچەشنکردنی میحوەرەکانی سەردانەکە و گرنگیدان بە لایەنی ئابووری و کولتووری و پەروەردەیی جگە لە مەلەفی سیاسی و ئەمنی کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سهید حەکیم جەختی لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی هەموو هێز و لایەنەکان کردووەتەوە بۆ ئەوەی وێنەیەکی ئەرێنی لە دیموکراسی لە عێراقدا بدات، وئاماژه بهوهشی دا كهسەقامگیری سیاسی لە هەر ناوچهیهكی عێراق ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاستی هەموو عێراق هەیە.
سهید حەکیم لە درێژەی قسەکانیدا وتی" لە مەلەفی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، جەختمان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی نێوان لایەنەکانی پێکهاتەی سوننە، و گرنگی پەسەندکردنی پێوەر و میکانیزمی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی كرد، و داوای دانانی دانیشتنەکەمان کرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک ڕاستەوخۆ دوای جەژن”.
سهید حەکیم جەختی لەپێویستی گوشار خستنە سەر قەوارەی زایۆنیستی بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش و ڕاگرتنی شەڕی ناڕەوا لەدژی خەڵکی گەمارۆدراوی غەززە و دەستپێکردنی هێنانی یارمەتی و بنیاتنانەوەی کەرتی غهززه کردهوه.