بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران جەختی لەسەر پێویستی دابینکردنی باشترین پێداویستی و کەرەستە بۆ هێزە چەکدارەکانی عێراق کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاند" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چەکدارانی کرد، کە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەهێزکردنی تواناکانی پێکهاتەکانی وەزارەتی بەرگری لەروویی چەک و ئامێری سەربازیهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد" لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکردن لەسەر گرنگترین ڕێوشوێنەکانی پاڵپشتیکردنی تواناکانی شەڕ و مەیدانی یەکە چەکدارەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری كرا، لەچوارچێوەی بهردهوامیدان بهستراتیژییەتی حکومەت کە هەوڵدەدات بەهێزکردن و پەرەپێدانی تواناکانی پێكهاتهكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری هێزە چەکدارەکانمان و پێکهاتە ئەمنییەکانمان زیاتر بكات، ههروهها جەختکراوه لەسەر گرنگی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی چەک و بەرزکردنەوەی کارایی تەکنەلۆژی لە جۆرە جیاوازەکان و یەکە کاریگەرەکاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە كهسەرۆکی حکومەت ڕێنماییەکانی نوێکردەوە سەبارەت بە پێویستی گرنگیدان بە ڕاهێنان و گەشەپێدان و دابینکردنی باشترین پێداویستی و کەرەستە بۆ هێزە چەکدارەکانمان، بۆ ئهوهی توانای ئهوهیان ههبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ههر تەحەددایهك و هەڕەشەیهكی ئەمنی ئهوجا لهههر سەرچاوە و جۆرێکیان بێت."