بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بڕیاریدا لیژنەیەک لەگەڵ بانکی بازرگانی عێراق پێکبهێنێت بۆ بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی.
ئەندامی لیژنەکە عالیا نەسیف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" لیژنەی دەستپاکی میوانداری بیلال ئەلحەمدانی بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراقی کرد بۆ تاوتوێکردنی دواكهوتن لهدانهوهی قەرزدەرەکانی بانكهكه ودۆزینهوه سهرپێچی وپێشێلکاری یاسایی.
ئاماژەی بەوەشکرد" هەوڵماندا دۆخێكی هاوکاری دروستبکەین بە پێکهێنانی لیژنەیەک لە هەردوولا بۆ نههێشتنی ئاستەنگەکان، جا لەڕێگەی وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری بێت یان دادگاکان بێت، بەمەبەستی دروستکردنی کەشێکی واقیعی بۆ هاندانی کەرتی پیشەسازی وبزاڤی وەبەرهێنان لە وڵاتدا، وتی" بەڕێوەبەری بانک ئیرادەیەکی ڕاستەقینەی هەیە بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی وچارەسەرکردنی هەموو بەربەستەکان بە شێوەیەک کە سەرچاوەکانی دەوڵەت زۆرترین بێت.
ئەو دووپاتیشی کردەوە كهقەرزدەر زۆرن، بەو پێیەی ئەگەری هەیە لەڕێگەی یاسایەکەوە دانوستاندن لەگەڵیاندا بکرێت کە جۆرێک لە نەرمی هەیه بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر بۆ دەوڵەتی عێراق، ڕوونیشیکردەوە هاوكات لهگهڵ میوانداریكردنی بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق لهلایهن لیژنەی دەستپاکیهوه، جۆڵهیهك لهلایهن ئەم قەرزدەرانە بهدیكرا و هەندێکیان پارەکەیان خستەوە سهر حیسابی بان وپێگیربوونی خۆیا بهدی كرد.