سەرۆک وەزیران بۆ پشتیوانیکردنی پارێزگای واست چەند فەرمانێک دەردەکات

سیاسی
  • 1-04-2024, 10:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی چەند فەرمانێکی بۆ پشتیوانیکردنی پارێزگای واست دەرکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا تێیدا هاتووە کە سودانی پێشوازیکردلە پارێزگاری واست محمد جمیل میاحی وسەرۆکی ئەنجومەنی واست عەلی حسین سلیمون و ئەندامانی ئەنجومەنەکە، لەدیدارەکەدا باس لەبارودۆخی پارێزگاکە کرا.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە سودانی پێداگری کردووە لەوەی کە پێویستە کاری حکومی پەیامی پابەندبوون بەهاوڵاتی بدات و ئەنجومەنی پارێزگاش بەرپرسیارێتی چاودێری لەئەستۆبگرێت و بەرنامەی کارێکیش پەیڕەوبکرێت کەلەگەڵ بەرنامەحکومیەکەدا گونجاوبێت.
    ڕوونیشی کردەوە کە سەرۆک وەزیران فەرمانی دا بە هەردوو وەزیری نەوت وکارەبا بۆ سەردانیکردنی واست و دابینکردنی پێداویستی پارێزگاکە لەو دووبوارەدا، هەروەها جەختیکردەوەسەر دامەزراندنی کۆمپانیای نەوتی واست و تەواوکردنی نەخۆشخانەی تورکی و قوتابخانەکان لە میانەی سنووقی عێڕاق بۆ گەشەدان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون کەتاهەنووکە خزمەتگوزاریان پێنەگەیشتووە.