سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی لە وەلی عەهدی سعودیەوە پێدەگات

سیاسی
  • 1-04-2024, 10:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران محه‌مه‌د شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بانگهێشتێکی لە وەلی عەهدی سعودیەوە ئەمیر محمدکوڕی سەلمان عەبدولعەزیز پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران بانگهێشتێکی فەرمی لە جێنشینی سعودی ئەمیر محمد کوڕی سەلمان پێگەیشت بۆ بەشداریکردن لە لەکۆبوونەوەی تایبەتی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی کە لەکۆتایی مانگی نیساندا لە شانشینی سعودی بەڕێوەدەچێت.
    ئەمیر محمد کوڕی سەلمان لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی سودانی کردبوو ئاماژەی بەوەدا کە بەشداریکردنی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق کاریگەریەکی باشی دەبێت لە سەرخستنی کۆبوونەوەکە.