بەغداد/ INA
کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی کەشناسی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی ئاماژەی بەوەکرد کە سبەی سێشەممە ساف و نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش بەگشتی نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت، ڕۆژی چوارشەممەش ساف وهەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵات نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەسەرانسەری وڵات ساف و هەندێک هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
ڕۆژی هەینیش بەگشتی ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزتردەبنەوە.