بەغداد/ INA
ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی هەق شێخ قەیس خەزعەلی لەیادی شەهیدبوونی ئەمام عەلی (س) پرسەیەکی ئاڕاستەکرد.
شێخ خەزعەلی لە توویتێکدا لەماڵپەڕی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکرد وتی بەرزترین وشکۆترین سەرەخۆشی و دڵنەوایی خۆمان ئاڕاستەی پێگەی ئیماممان ( بن الحسن ) و مرجەعە مەزنەکانمان و زانایان مەزنمان و سەرجەم ئوممەتی ئیسلامی دەکەین بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی کوڕی ئەبوتاڵیب سەلامی خودای لێبێت کە لەکاتی نێژو پەرستشدا دەستی غەدرو خیانەت شەهیدی کرد.
وتیشی ژیانی ئیمام عەلی سەلامی خودای لێبێت بەرجەستەیەک بوو بۆ ڕانماییە مەزنەکانی ئیسلام لەسەرجەم قۆناغەکانی ژیانیدا ، بەڕاستی ئەو جێی فەخرو شانازی بوو بۆ سەرتاپای مرۆڤایەتی وسیمبوولێکیش بوو بۆ باوەڕودادپەروەری و زانست و ئازایەتی .
ئاماژەشی بەوەکرد کە لەم یادەدا لە ئیمامی مەزنمان بەباڵاکان وەردەگرین کە لەپێناویدا ژیاو شەهیدکرا، بۆ پەیڕەوکردنی دادپەروەری بۆ گەلەکەمان و ستەمزەدەکان ، جا با سڵاو لەوڕۆژە بێت کەلەدایکبوو تیایدا و لەوڕۆژەش سڵاو کە تیایدا مرد و لەوڕۆژەش سڵاو کە زیندوو دەبێتەوە.