سەرۆك وەزیران جەخت لەكاری هاوبەشی نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەكان دەكاتەوە بۆ بەرنامەی حكومەت
بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پێویستی كاری هاوبەشی نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەكان كردەوە بۆ پێشخستنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران لەگەڵ جاسم محەمەد عمیری سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی كۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا گرنگترین مەرج و دۆسیە گشتییەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی تاوتوێ كرا، هەروەها گرنگی پاڵپشتیكردنی دامەزراوە دادوەرییەكان و بەرزكردنەوەی ئامادەبوونیان.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوە كرد بەپێی ڕاگەیەنراوەكە :پێویستی كاری هاوبەش لە نێوان دەسەڵاتدارانی دەستوری، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت، بەتایبەت لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری، پاراستنی پارەی گشتی، تێپەڕاندنی بربەستە سیاسی و یاساییەكان لەبەردەم پرۆسەی گەشەپێدان و بەرزكردنەوەی سەقامگیری