بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان، لەگەڵ نوێنەری ئەمینداری گشتی و بەرپرسی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین پلاسخارت سەبارەت بە ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی كرد .
میدیاكانی دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە تیایداهاتووە : سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زێدان ،ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی 3/31/2024، پێشوازی لە نوێنەری ئەمینداری گشتی و بەرپرسی نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین پلاشخارت كرد،لەكۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی كرد لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.