سەرۆك وەزیران جەخت لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە دەكاتەوە بۆ ئەو چاكسازییەی كە حكومەت پەسەندی كردووە

سیاسی
  • 31-03-2024, 17:33
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ یەكشەممە جەختیكردەوە لەسەر پێویستی هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەگەڵ ئەو چاكسازییەی كە حكومەت پەسەندی كردووە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : سەرۆك وەزیران سەرپەرشتی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاكسازیی كرد، كە لەو ماوەیەدا هەنگاو و ڕێكارە ڕاستەقینەكان تاوتوێ كرا كە حكومەت بەردەوام بوو بۆ جێبەجێكردنی، لە چوارچێوەی ئەولەویەتەكانی چاكسازی ئابووری و كارگێڕی و دارایی كە لە بەرنامەی جێبەجێكردنیدا هاتووە.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە سودانی جەختی لە پێویستی هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەگەڵ ئەو چاكسازییەی كە حكومەت پەسەندی كردووە،جەختی لەوە كردەوە كە ئەم حكومەتە كاری لەسەر ئامادەكردنی بەرنامەیەكی گشتگیری چاكسازی كردووە، بەپێی دیدگایەكی داهاتوو كە ئامانج لێی باشتركردنی واقیعی ئابوورییە و بنیاتنانەوە و چاكسازی لە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە كەرتە جیاوازەكاندا.
    وتیشی: گرنگی چاودێریكردنی ئەدای حكومەت لە جێبەجێكردنی ئەم دیدە یەكگرتووەدا، بەو پێیەی لیژنەی باڵا بەدواداچوون بۆ چاكسازییەكە دەكات و لێپرسینەوە لەو كەسانە دەكات كە كەمتەرخەمن لە جێبەجێكردنی ڕێوشوێنی چاكسازیدا.
    سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە ئەو تەحەددایانەی بەردەم پرۆسەی چاكسازی  كردەوە كە ئێستا بەردەوامە، كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانە،جەختیكردەوە  كەپابەندبوونی حكومەت بە پاراستنی چینە كەمدەرامەتەكان،لە هەر دەرئەنجامێك كە ڕەنگە كاریگەری لەسەر دۆخی ژیانی هاوڵاتیانی ئاسایی هەبێت.