سەرۆک کۆمار جەخت لەسەر زەروورەتی بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە قەزای دوزخورمات و دەستەبەرکردنی ئاسایشی قەزاکە دەکاتەوە

سیاسی
  • 31-03-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "لەتیف جەمال رەشید "  سەرۆك کۆمار ،پێشوازیکرد لە وەفدێکی خەڵکی قەزای خورماتوو، کە کەریم شکور محەمەد جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیبوو.
    لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا هاتووە :-لە دیدارێکدا کە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، بارودۆخی قەزای خورماتوو تاووتوێ کرا و سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر پێویستی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە شارەکە و هەروەها  دابینکردنی سەرجەم پێداویستی خزمەتگوزاری و بژێوی بۆ دانیشتوانی قەزاکە و جێبەجێکردنی داواکاری و پێداویستییەکانیان.
    بەپێی بەیاننامەکە : سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی خورماتوو لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە هەڵوێستی بەرچاو و دیاریان هەبووە، چەندین ساڵیشە بەدەست ئاڵنگاری و کێشەوە دەناڵێنن، کە دەبێت چارەسەر بکرێن.
    لای خۆیانەوە ئەندامانی وەفدەکە رونکردنەوەیەکیان پێشکەش بە سەرۆك کۆمار کرد سەبارەت بە دۆخی خورماتو و بارودۆخی خەڵکەکەی، هاوکات بەشێک لەو کێشە و گرفتانەی روبەڕویان بوەتەوە خستەڕو، لەوبارەیەوە سەرۆك کۆمار پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی شارەکە و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان دوپاتکردەوە.